کوژرانی ٢٣ کەسی سڤیل لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر دیرەزور

هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر هاوێری دیرەزوری سووریا بووە هۆی کوژرانی تاقمێک لە خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر دوو گوندی سووری لە ڕیفی رۆژهەڵاتی دیرەزور بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، کوژرانی تاقمێک لە خەڵکی سڤیلی بە دواوە بوو.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی بووبدەران و سووسە و لەو هێرشەدا ژمارێکی زۆر ماڵەکانی ئەو دوو گوندە کراونەتە ئامانج و ٢٣ کەسی سڤیل کوژراون.

ئەو جەنایەتە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر پاش دوای کرانە ئامانجی گوندی شەعفە لە باشووری رۆژهەڵاتی دیرەزور کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس، ئەنجام درا.

News Code 23070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =