بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، لایەنەکانی لە غەزە بە دووری کردن لە توندوتیژی و هەوڵ بۆ ئاسایش و ئاشتنی هان دا.
ئەمە لە حالێکدایە کە پێکدادانەکان لە کەرتی غەزە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیادی کردووە.
لە هەمان حاڵدا، فرحان حەق وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: گۆترێش لە نزیکەوە گۆڕانکارییە ئەمنییەتییەکانی غەزە شوێن دەگرێت و هەموو لایەنەکان بە لەخۆ بوردەیی داوەت دەکات. نیکۆلای ملادینۆف هەماهەنگ کەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نزیکەوە لە گەڵ میسر و هەموو لایەنەکان بۆ سەقامگیر کردنی ئاسایش و ئارامش هاوکاری دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوابەدوای پێکدادان لە کەرتی غەزە، پاریسی بەجێهێشت و گەڕایەوە تێلاڤیڤ.
رژێمی زایۆنی یەکشەممە شەو زنجیرە هێرشێکی لە ناوچە خەزاعە لە ڕۆژهەڵاتی خانیونس و باشووری کەرتی غەزە ئەنجام دا کە دوابەدوای ئەوە ٦ فەلەستینی کوژران و ژماریەکیش بریندار بوون.
Your Comment