به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا جارێکی دیکه شاری هه‌ژین له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان کرده ئامانج و له‌م هێرشه لانی که‌م ۲ منداڵ و ۲ ژن کوژراون.
هاوپه‌یمانی دژه داعشئهم هێرشانه به بیانۆی بوونی داعشییه‌کان له‌م ناوچانه ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام زۆر جار خه‌ڵکی سڤیل ده‌بنه قوربانی. چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستاش له هێرشی ئه‌م فڕۆکانه بۆ سه‌ر شاری هه‌ژین ۲۶ که‌سی سووری کوژران.
ده‌وڵه‌تی سووریا له‌مباره‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تانه‌ی به‌رز کردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه‌ته ئامانج که خه‌ڵکی سڤیلی تێدا نه‌بووه.
Your Comment