به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ههواڵدهرییهکانی ههرێم، لە كۆبوونەوەكەدا كە زیاتر لە ٣٥٠ ئهندام بەشداربوون بە دەنگدان ئەنجومەنی سیاسی و جێبەجێكردن و نوێنەران دانران.
موئمین زەڵمی هاودیدی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە و پەیڕەوی هاوپەیمانی نیشتمانی پەسەندکرایەوە بە زۆرینەی دەنگ، لە ئێستاشدا لیژنەیەک سەرقاڵی هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەیە کە بڕیاریان لێ دراوە.
بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی دەرگای خۆپاڵاوتن كرایەوە و ٧ هاودید خۆیان كاندید كرد بۆ ئەو پۆستە، دوای ئەوەی دەنگدانی نهێنی بۆ كرا؛ ئارام قادر لە كۆی ٣١٥ دەنگدەر ٢٤٤ دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی نیشتمانی.
هاوپەیمانی نیشتمانی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، کە بەرهەم ساڵح سەرکردایەتی دەکرد، بەڵام لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەرهەم ساڵح گەڕایەوە ناو یەکێتی، کە ئەوەش ڕەخنە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
Your Comment