بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید محەمەدپوور کە لە کێشی ٩٤ کیلۆگرامی ڕکابەریگەلی کێشهەڵگریی ئۆلۆمپیای ٢٠١٢ی لەندەن بووە پێنجەم، دوای پشتڕاست کرانەوەی دووپینگی چوار کەسی یەکەم، پاڵەوانێتیی لە لایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی ئۆلۆمپیا سەلمێندرا.
ئەو کێشهەڵگرە بانگهێشت کرا کە لە پەراوێزی ڕکابەریگەلی پاڵەوانیی جیهان لە تورکمەنێستان میدالیای زێری ئۆلۆمپیا و حوکمی پاڵەوانیی پێ ببەخشرێت.
بڕیارە تاماش ئایان سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی کێشهەڵگری بە ئامادەبوونی ئیلیا ئیلین قارەمانی پێشووی کێشهەڵگری جیهانی لە کێشی ٩٤ کیلۆگرام کە تێستی دووپینگی پشتڕاست کراوەتەوە، میدالیای زێڕی ئۆلۆمپیای ٢٠١٢ی لەندەن و حوکمی پاڵەوانی ببەخشێتە سەعید محەمەد پوور.
Your Comment