ئیسڕائیل چی دیکە ناوێرێت هێرش بکاتە سەر سووریا

بۆ یەکەم جار ئیسڕائیل دانی پێدا ناوە کە لە دوای جێگیر بوونی مووشەکی ئێس ۳۰۰ لە سووریا، ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامەی رەئیولیەوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئیسڕائیل دانی پێدا ناوە کە لە دوای جێگیر بوونی مووشەکی ئێس ۳۰۰ لە سووریا، ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتە.

لە درێژەدا هاتووە: قسەکانی کسینا سۆیتلوڤا، ئەندامی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی ئیسڕائیل کە فڕۆکە زایۆنییەکان لە دوای جێگیر بوونی ئێس ۳۰۰وە هێرشیان نەکردووەتە سەر سووریا، ئەم پاگەندەی دەوڵەتی زایۆنی پووچەڵ دەکاتەوە کە ڕایگەیاند دیسان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا. دەیان جار ناتانیاهۆ ویستی سەبارەت بەم بابەتە سەردانی مسکۆ بکات بڵام ڕێگەی پێنەدراوە. ئەو سەدان جار پاگەندەی کردووە کە ئیسڕائیل دەتوانێت سیستمی ئێس ۳۰۰ لەناو ببات.

رائیول یەوم نووسی: ئەوەی نتانیاهۆ فامی ناکات ئەم بابەتەیە کە پووتین لە هاوڕێی ئەو وەڕەس بووە، بە تایبەت کاتێک ئیسڕائیل بێ گوێدان بە ڕووسیا بەردەوام هێرشی دەکردە سەر سووریا.

لە کۆتایدا هاتووە: نتانیاهۆ زیاتر لە ۲۰۰ جار هێرشی کردە سەر سووریا بەڵام چی دیکە ناوێرێت ئەم کارە ئەنجام بدات هەر بۆیە بێ دەنگ بووە. لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی دیکە ئیسڕائیل وڵامی زۆر تووند لە ڕووسیا و سووریا وەردەگرێت.

News Code 22909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =