ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جه‌واد حه‌یران نیا - فاتیمه محه‌مه‌دی پوور: دەوڵەتی ئەمریکا لە دووهەم قۆناغ لە سەپاندنی گەمارۆکان دژی ئێران جارێکی تر بەشێک لە گەمارۆکان کە ڕاگیرابوونی دەست پێ کردەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە جەختی دووبارە له سەر سەپاندندی تووندترین گەمارۆکان دژی ئێران وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دواجار بۆ دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی دەگەڕێنەوە.
لە کارادانەوە، دیتر کمف سەرۆکی یەکێتی فیدراڵی ئابووری ئەڵمانیا لە گفتوگۆیەک لە گەڵ هەواڵدەریی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد: پاشهاتەکانی دەست پێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تۆزێک نیگەران کەر دێتە بەرچاو. ئەو کارەی ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، چونکوو پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەچێتە ژێر کاریگەری ئەو کارەوە. هەمووان دەزانن کە ئێران چ دەورێکی گرنگ و کاریگەری لە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە و ئەو ڕەوتە دەتوانیت کاریگەری خراپی بەدواوە بێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بە ڕەخنە لە ئەو کارەی ترامپ، لە گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران، ئەو کارەی مەترسیدار لە بەرژەوەندی ئێن پی تی وەسف کرد و بە دەرکردنی بەیاننامهیەک ڕایگەیاند: شەپۆلی نوێی گەمارۆکانی دژی ئێران ڕاگەیێندرا لە لایەن ئەمریکاوە خستنە ژێر گوشاری ئەو وڵاتانانەیە کە لە بەرجامن.
هه‌ر له‌مباره‌وه هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی له‌گەڵ فڕانک فه‌ن هیپڵ، جێگری پێشووی کۆشكی سپی ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* هەر ئەو جۆرەی کە پێشتر ڕاگەیەندرا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواوی گەمارۆ ناڤۆکییەکان دژی ئێرانی دەست پێکردووەتەوە. ئایا ئێوە پێتان وایە کە ئەو گەمارۆوانە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا لە درێژ خایەن دا بێت؟
کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ترامپ بوو. ئه‌مریکا له لای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مه‌شرووعیه‌تی و بڕوای خۆیی به‌م کاره له کیس داوه.
ئه‌گه‌ر ئێران له به‌رجام بکشێته‌وه ڕه‌نگه ئێمه تووشی شه‌ڕ بین، ئه‌مریکا پێویستی به شه‌ڕێکی پڕ له تێچووی دیکه له ناوچه‌که و جیهان نییه.
* ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەشت وڵاتی بە شێوەی کاتی لە گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران بەری کرد. ئایا ئێوە پێتان وایە ئەو وڵاتانە دەتوانن سەرچاوەیەکی دیکە وەکوو جێگرەوەی نەوتی ئێران بدۆزنەوە؟
من لام وایه که ئه‌م وڵاتانه ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی دیکه بدۆزنه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه بڕێک له‌وان گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا پێشێل بکه‌ن و درێژه به کڕینی نه‌وت له ئێران بده‌ن.
* ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن دەیەوێت کەناڵی پێدانی جیهانی خزمەتگوزاری خۆی بپچڕێت لە گەڵ ئەو کەسانەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە و هۆشداریی دا کە ئەگەر وانەبێت ئەگەری هەیە کە سوئیفتیش سزا بدات، ئایا ئەمریکا دەتوانێت ئەو کارە بکات؟
ئه‌سته‌مه بڕوا بکه‌ین که ئه‌مریکا ده‌توانێت کارێکی وه‌ها ئه‌نجام بدات و له توانیدا بێت.
* ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات و نەتوانێت لە گەڵ سوئفیت کار بکات، کەواتە مانای بەرجام چی دەبێت بۆ ئێران؟ مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەر ئەمریکا بتوانێت ئیرادەی خۆی لە ئەو پرسە سهرەکییە بسەپێنێت بە سەر ئێران‌دا، ئایا ژیرانەیە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە؟ ئەرکی یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چین لەم بارەوە چییە؟
ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وتی خۆی هه‌نارده بکات و سوئیفت به کار بێنێت که‌واته مانای به‌رجام چییه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بتوانێت له دوو بابه‌تی گرنگی فرۆشی نه‌وت و کاری بانکی جیهانی خواستی خۆی بسه‌پێنێت چی دیکه مانه‌وه‌ی ئێران له به‌رجام مانای هه‌یه؟ ئه‌رکه‌کانی چین، یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ڕووسیا له‌م دوو بابه‌ته‌دا چین؟
لام وانییه ئه‌مریکا بتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی سه‌د له سه‌د بسه‌پێنێت. بڕێک وڵات گه‌ماڕۆکان پێشێل ده‌که‌ن. بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که که‌م کردنی نه‌وتی ئێران چه‌ند زیانی ده‌بێت و نرخی نه‌وت تاکوو چه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه که بتوانێت بڕێک له زیانه‌کانی نه‌فرۆشتنی نه‌وتی ئێران پڕ بکاته‌وه.
له هه‌ر حاڵ‌دا هیوادارم ئێران له به‌رجام بمێنێته‌وه، مه‌ته‌ڵێک هه‌یه ده‌ڵێت دوو هه‌ڵه ئه‌نجامی باشی به‌دواوه نابێت.
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئێران له به‌رجام قبوڵی کردووه زه‌رب له تاران نادات و ئه‌وانه ده‌توانن ههنگاوێکی باش بن بۆ به‌ر گرتن به کێبه‌رکێ ناڤۆکی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و به‌ر گرتن به هێرشی ئه‌مریکا که لام وایه ڕێبه‌رانی ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان له دوای ئه‌م شته‌ن.
ڕێگه‌چاره‌یه‌کی باش بۆ ئه‌م کێشه کۆتایی هێنان به پیتاندنی یۆرانیۆم له ئاستی وڵات دایه و پیتاندنی له نێوان چه‌ند وڵات ئه‌نجام بێت، وه‌ک چۆن ئا‌ڵمانیا، هۆله‌ند و بریتانیا پێکه‌وه وه‌ها کارێکیان کردووه، کاتێک که کۆمپانیایه‌کی هاوبه‌شی پیتاندنی یۆرانیۆمیان ساز کرد.
ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی پیتاندنی یۆرانیۆمی بوو که شکستی هێنا و له ئێستادا پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌مریکا له لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیا ئهورووپایهکهوه ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌نجامه زۆر باشه و ئه‌گه‌رچی که‌م بیری لێکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ئه‌م کاره ده‌توانێت له قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی له جیهان ڕۆڵی باشێ بێت و زهربیشی له ئه‌مریکا نه‌داوه.
Your Comment