سووریا گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێرانی ئیدانه‌ کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێرانی ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خولی دووهه‌می گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێرانی ئیدانه‌ کرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکای له‌ درێژه‌ی سیاسته‌ته‌ دوژمنکارانه‌که‌ی ئه‌مریکا ناو برد که‌ ده‌بێته‌ هۆی ناسقامگیری ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: سووریا به‌ تووندی سیاسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی تاکلایه‌نه‌ به‌ سه‌ر وڵاتانی دیکه‌ ئیدانه‌ ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ پێشێل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌زانێت و ئیدانه‌ی ده‌کات.

News Code 22863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =