بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی سیخوری ئەمریکا لە جۆری RC۱۳۵ ٧ لە نزیکی سنوورەکانی سووریا و ٢ بنکەی ڕووسیا لە ئەو ناوچە گەشتی کردووە.
سەرچاوە ناوبراوەکە جەختیان کرد کە فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکا دەتوانن زانیاری لە قووڵاییسەدان کیلۆمەتری خاکی وڵاتانی تر کۆ بکەنەوە. ئەو فڕۆکە لە بنکەی دوورگەی یۆنانی کرت گەشتی کردووە و لە ماوەی چەند کاتژمێردا زانیاریی لە سەر خاکی سووریا کۆ کردووەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە فڕۆکە ئەمریکییەکان دەیانەویست لە سەر مووشەکی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسیا کە لە سووریا جێگیر کراوە زانیاری کۆ بکەنەوە.
هەروەها فڕۆەکەیەی بریتانیایی لە جۆری RC W ١٣٥ لە باشووری سووریا بینراوە. ئەو فڕۆکە لە هەرێمی ئاسمانی عێراق، ئۆردۆن و ئیسرائیل تێپەڕیوە.
بۆچوونی ئێوە