ڕەنگدانەوەی رێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر لە میدیاکانی جیهان

هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی رێپێوانی رۆژی ١٣ی خەزەڵوەر، میدیاگەلی رۆژئاوایی ئەو ڕووداوەیان ڕۆماڵ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێپێوانی رۆژی ١٣ی خەزەڵوەر (رۆژی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران) ئەمڕۆ بەیانی  لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچو و هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە گرینگە، میدیاگەلی رۆژئاوایی بە گوێرەی خوارەوە ڕۆماڵیان دا:

ئاسۆشیتدپرێس، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ئەو رێپێوانە لە بەردەم هێلانەی سیخۆری لە تاران، بەشێک لە وتەکانی رۆژی ڕابردووی رێبەری باڵای-شی بڵاوکردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش لە لێدوانەکانی رۆژی ڕابردوویان لە دیدار لە گەڵ هەزاران قوتابی و خوێندکار سەبارەت بە ١٣ی خەزەڵوەر وتیان: ئێستا نە تەنیا دەسەڵاتی مەعنەوی و دەسەڵاتی نەرمی ئەمریکا ڕووی لە نزمی ناوە، بەڵکوو هەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری سەیروسەمەرەی ئێستای ئەمریکا "لیبراڵ دیموکراسی"یشی بێ ئابروو کردووە.

ئەو میدیایە لە درێژەدا دەنووسی: رێپێوانی ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە ئەمریکا گەمارۆ هەڵگیراوەکانی دیسان لە دژی ئێران داسەپاندەوە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بۆ نواندنەوەی ئەو ڕووداوە لە مانشێتی "مەرگ بۆ ئەمریکا لە سەرودەمی گەمارۆگەلی نەوتی" کەڵكی وەرگرت و نووسی: بە هەزاران قوتابی ئێرانی بە ئامادەبوون لە شەقامەکانی تاران، ئاڵای ئەمریکا و وێنەکانی دۆناڵد ترامپ‌ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیان سووتاند.

ئەم هەواڵدەرییە لە درێژەدا ئاماژەی بە وتە بە نرخەکانی رێبەری باڵای شۆڕش کردووە کە نامرادبوونی ئەمریکا لە بووژاندنەوەی دەسەڵاتی خۆی و شکستی واشنتۆن لە ٤٠ ساڵی ڕابردووی بیریان هێناوەتەوە.

هەروەها سپۆتنیک بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی رێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران نووسی: بە هەزاران کەس ئەمڕۆ ٤ی نوامبێر لە تاران هاتنە سەر شەقام تا سی و نوهەمین ساڵوەگەری گرتنی باڵویزخانەی ئەمریکا بەڕیوە ببەن.

بەشی ئینگلیزیی کەناڵی "الجزیرە" بە ڕۆماڵ دانی ئەم هەواڵە نووسی: خەڵکی ئێران ساڵوەگەری گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سەرەتای شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٩یان نرخاند.

عەرەب نیووزیش لەو پەیوەندییەدا نووسی: ئێرانییەکان لە ساڵوەگەری گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا رێپێوانیان کرد.

ئەو میدیایە نووسیشی: لە کاتێکدا کە ئەمریکا تەواو گەمارۆکان هەڵپەسێراوەکان بە هۆی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی هەمدیسان لە دژی ئێران داسەپاندۆتەوە، هەزاران کەس لە تاران بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا لە تاران، ساڵوەگەری گرتنی ئەو بینایەیان بەڕێوە برد.

هاوکات سیاتل تایمز بە ئاماژە بە رێپێوانی خەڵکی ئێران، نووسی: ئەو رێپێوانە لە کاتێکدا بەڕیوە چوو کە دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە گەمارۆکان لە دژی کەرتەکانی پاپۆرەوانی، ماڵی و وزەی ئێران ڤۆ جارێکی دیکە دادەسەپێتەوە.

News Code 22838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =