بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی پرسه و سەرەخۆشیی ئەو نووسەر و مێژوونووسە ناسراوە هەورامییە کە رۆژی پێنجشەممە لە گوندی ڕهزاو بەڕێوەچوو، ئەنجومەنگەلی مهدهنی و ئەدەبی و لەوان ئەنجومەنی فەرهەنگی – ئەدەبی بێسارانی و کەسایەتیگەلێکی ناسراوە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسی بەشدار بوون.
هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستایان ئەحمەد نەزیری، موختار ئیسلامی و فایق ڕۆستمی و چەند شاعیر و نووسەری دیکە لە لایەن خۆیانەوە باسی پێگەی زانستی و بەرهەمەکانی مامۆستا موزەفەر بەهمەن سوڵتانی-یان کرد.
موزهفهر خان بەهمەن سوڵتانی لە ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە گوندی ڕهزاو لە دایک بووە و کتێبی "مێژووی هەورامان"ی بە پێی ڕاپۆرتەکانی مەڵا عەبدوڵڵای هەورامی (شەیدا هەورامی) کۆکردهوه و دایڕشتووە و لە لایەن دوکتۆر نادر کەریمیان سەردەشتی پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە لایەن بڵاڤۆکەی ئێحسان لە تاران چاپ و بڵاو بۆتەوە.
Your Comment