نیگەرانی خاچی سوور لە دۆخی نالەباری عەفرین

خاچی سووری نێونەتەوەیی ڕایگەیاند نیگەرانە لە دۆخی نالەباری عەفرین و لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەیوەندیان شارەوە نەماوە بۆ یارمەتی مرۆڤی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، خاچی سووری نێونەتەوەیی ڕایگەیاند نیگەرانە لە دۆخی نالەباری عەفرین و لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەیوەندیان بەم شارەوە نەماوە بۆ یارمەتی مرۆڤی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە خاچی سوور ئاماژەی داوە کە لە دوای هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بۆ سەر عەفرین نیوەی خەڵکی ئەم شارە ئاوارە بوون و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە تاڵان کردنی خەڵکی کورد.

خاچی سووری جیهانی جەختی کردووە کە نەک هەر ئێمە کە هیچ گرووپێکی ماڤی مرۆڤ لە دوای داگیر بوونی عەفرینەوە ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی ئەم شارە بکەن.

خەڵکی شاری عەفرینیش ڕایانگەیاندووە کە لە دوای داگیر بوونی شارەکە گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام خەڵک دەڕفێنن و داوای پارەی زۆر لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

ئەمە سەرەڕای ئەو پاکتاوە نژادییەیی کە تورکیا لە دژی کورد لە عەفرین دەستی پێ کردووە.

News Code 22771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =