محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌زیزی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر وتی: له سه‌رپێڵی زه‌هاو به هۆی باران بارین و هه‌ستانی لافاو یارمه‌تی بۆ ۵۲۹ که‌س دابین کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: ۵۲۰ که‌س له چوارچێوه‌ی ۱۰۰ بنه‌ماڵه له لایه‌ن مانگی سووری کرماشانه‌وه یارمه‌تیان درا.
ئه‌م به‌رپرسه کرماشانییه وتی: هه‌زار به‌تانی، ۲۰۰ موکیت و هه‌زار خێوت و تۆنێک نایلۆن له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندی زیاتر گرووپێک له ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و گرووپێک له کرماشانه‌وه بۆ سه‌رپێڵی زه‌هاو ڕه‌وانه کراون.
عه‌زیزی له کۆتایدا وتی که ئه‌م یارمه‌تیانه له ڕۆژی ۲۹ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستی پێ کردووه و تاکوو ئێسته‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment