بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی بەردەوانی بیستوون بە ئامادە بوونی ١٢١ کەژەوانی بەناوبانگی ئێرانی و بیانی لە پارێزگای کوردستان دەستی بەکار کرد و ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو فێستیڤاڵە لە کاروانسەرای بیستوون بە ئامادە بوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی کەژەوانی، پارێزگاری کرماشان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا بەڕێوە چوو.
بەشداربووانی ئەو فێستیڤاڵە لە سبەینێوە کێبڕکێیەکانی خۆیان دەست پێدەکەن و تا سێهەمی خەزەڵوەر فێستیڤاڵەکە بەردەوامە؛ دیوارەی بەردەوانە بیستوون بە ١٢٠٠ مەتر بەرزایی، بەرزترین دیوارەی بەردەوانی وڵات و لە ڕیزی پێنج دیوارەی بەردەوانی جیهان دێتە ئەژمار.
سابیر ڕەحیمی بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کرماشان لە رێوڕەسمی کرانەوەی ئەو فێستیڤاڵە ئاشکرای کرد: گەورەیی کێوی بیستوون سیمبۆلی بەرخۆدان و خۆڕاگری خەڵکی ئەم ناوچەیەیە و هیوادارین نوێنەری باش بۆ پارێزگای کرماشان بن و ئەوەی باشی و جوانیتان لە ئەو پارێزگایە بینی بۆ خەڵکی وڵاتەکەتانی باس بکەن.
Your Comment