AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:١٥

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا داوای کرد:

بانگهێشت کردنه‌وه‌ی کارگێری واشتنتۆن له‌ عه‌ره‌بستان

بانگهێشت کردنه‌وه‌ی کارگێری واشتنتۆن له‌ عه‌ره‌بستان

نوێنەری کۆماری خوازەکان لە کاردانەوە بە لێدوانی درەنگی ڕیاز سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی وتی: لە ترامپ داوام کرد دەست بەجێ کارگێری ئەمریکا لە عەرەبستان بانگهێشت بکرێته‌وه‌.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هەیل، مایک کافمەن، نوێنەری کۆماری خوازەکان لە کاردانەوە بە لێدوانی درەنگی ڕیاز سەبارەت بە کوژرانی خاشقجی وتی: لە ترامپ داوام کرد دەست بەجێ کارگێری ئەمریکا لە عەرەبستان بانگهێشت بکات تاکوو ڕاوێژی پێویستی لەگەڵ بکرێت.

ئەو زیادی کرد: ئێمە دەبێت پێبەند بین بە بایەخەکانمان و داواش لە هاوپەیمانەکانمان بکەین ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرن.

لە ئێستادا کریستۆفێر هەنزل کارگێری ئەمریکا لە عەرەبستانە.

شایان باسە کە داواکاری گشتی عەرەبستان ڕایگەیاند کە جەماڵ خاشقجی بە هۆی دەمەتەقێ لە کاتی لێکۆڵینەوە، لە باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تورکیا کوژراوە.

News ID 22520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha