لێدوانی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشقجی گەمژانەیە

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری له‌ سێداره‌دانه‌کانی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشقجی وتی: ئه‌م لێدوانه‌ی ڕیاز زۆر گەمژانەیە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری له‌ سێداره‌دانه‌کانی عه‌ره‌بستان وتی: ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌ربه‌ستان سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی زۆر گەمژانەیە.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: نابێت هیچ وڵاتێک قسه‌کانی عه‌ره‌بستان قبوڵ بکات و باوه‌ڕ بکات ڕیاز لێکۆڵینه‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ ده‌کات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پێویستمان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر ڕوون و جێگه‌ی متمانه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی کوژرانی خاشقجییه‌وه‌ هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ عه‌ره‌بستان به‌ دوێنێ شه‌و به‌ فه‌رمی کوشتنی خاشقجی له‌ باڵویزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ تورکیای قبوڵ کرد.

News Code 22509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =