بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە، دەست بە سەر چەندین مۆڵگەی نهێنی و بە جێ ماوەی تیرۆریستانی داعشدا گیرا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاگەلی عێراقی، هێزەکانی ئاسایش بە هێرش کردنە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان، ١١ تیرۆریستی داعشییان قۆڵبەست کردووە.
بەرپرسانی ئەمنیی عێراق لەوبارەیە ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکانی سەلامیە و نایەفەی مووسەڵدا ئەنجام دراوە.
Your Comment