بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانی تەرمیناڵی سنووریی مێهران و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی پاریزگای ئیلامی وتی: پەیوەندییەکانی ئێرانو عێراق زۆر گرینگ و ستراتژیکە و ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەک لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی بۆ خزمەت گەیاندن بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی (د.خ)ین.
وتیشی: بەرپرسانی عێراقی بۆ جێگر کردنی ئاسایش و خزمەت گەیاندن بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی لە ناو خاکی عێراق و سنوورەکان ئامادەیی تەواویان هەیە.
ئەعرەجی هەروەها ڕایگەیاند: من هاتوومەتە ئەم ناوچە هەستیارە سنوورییە تا فەرمانەکانی حەیدەر عەبادی بۆ خزمەت گەیاندنی گونجاو بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی (د.خ) ڕاگەیێنم.
ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ ژێرخانگەلی زۆر باش لە سنوورەکان بۆ زیارەتکاران پێشبینی کراوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: هیوداراین رۆژێک دابێ کە تەواو خەڵکی ئێران بە ئاسوودەیی بۆ زیارەتی ئیمام حسێن (د.خ) سەردانی عێراق بکەن.
ئەعرەجی زیادیشی کرد: تەواو هاوئاهەنگییە پێویستەکان لە عێراق بۆ جێگرکردنی ئاسایش، گواستنەوەی زیارەتکاران، خزمەت گەیاندن و ... ئەنجام دراوە و هیچ جۆرە کێشەیەک لە ئارادا نییە.
Your Comment