به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه پێویسته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌ڵنه‌گیردرێت هه‌رچی له ده‌ستمان بێت له باڵاترین ئاست ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کارانه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌منیه‌ت و ئارامی تورکیا نییه به‌ڵکوو بۆ ئارامی خه‌ڵکی سووریا و ناوچه‌که‌شه هه‌رچی پێویست بکات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئه‌ردۆغان پاگه‌نده‌ی کرد: کاتی ۹۰ ڕۆژه‌ی مه‌نبه‌ج کۆتایی پێهاتووه و به‌داخه‌وه تاکوو ئێسته هیچ نه‌کراوه و ئه‌گه‌ر له‌م ماوه که ماوه کارێک نه‌کرێت، ئه‌وه ئیمه‌ش خۆمان ده‌زانین که چۆن هه‌نگاوه پێویسته‌کان هه‌ڵبگرین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌دله‌ب وتی: هاتنی خه‌ڵکی سڤیل و ئاواره بوونیان بێ هۆ نه‌بوو. ئێمه هه‌ر کارێک له ئه‌دله‌ب ده‌یکه‌ین هه‌مان ئه‌و کاره‌یه له جرابڵۆس و عه‌فرین ده‌یکه‌ین و ڕووبه‌ڕووی کۆریدۆری تیرۆر ده‌بینه‌وه و ڕێگه ناده‌ین سه‌ر بگرێت.
Your Comment