به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، پۆلیسی تورکیا دوای ۹ کاتژمێر لێکۆڵینه‌وه کۆتایی به پشکنینی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ هێنا.
به پێی لێدوانی مێدیاکان، زیاتر له ۱۰ پۆلیسی تورکیا دوێنێ پشکنینی وردیان له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌نجام دا.
پێشتر ئاماژه کرابوو که عه‌ره‌بستانیش به‌شدار بووه له‌م پشکنینه. ئه‌مه بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له سه‌ر که‌یسی ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی ئه‌نجام بووه.
ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه تاکوو ۲ یان ۳ ڕۆژی دیکه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌لجه‌زیره پێشتر له زاری پۆلیسی تورکیاوه ڕایگه‌یاند بوو که به‌ڵگه سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان دۆزراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که خاشقجی ۵۹ ساڵان دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ بێ سه‌ر و شوێن کرا، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان دوای ئهشكنجهدان کوژراوه.
دواجار ته‌رمه‌که‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن کراوه و له ناوچه‌یه‌کی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ فرێ دراوه.
بۆچوونی ئێوە