به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی: ئێمه هێشتا له ئازاره‌کان شه‌ڕی عێراق داین و هێشتا برینداری شه‌ڕ به تایبه‌ت کیمیابارانی ڕژیمی به‌عسمان هه‌یه. ئێسته له‌م ڕووه‌وه ئه‌زمون و ده‌سته‌که‌وتی پزشکی زۆر باشمان هه‌یه و ئاماده‌ین که یارمه‌تی وڵاتانی جیهان بده‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به ده‌بێت یه‌کگرتوو بین، دیمان که چۆن ئه‌مریکا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌موو ڕێککه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کرد به‌ڵام ئێران پێبه‌ند بوونی خۆی به به‌رجامی به هه‌موو جیهان سه‌ڵماند.
حاته‌می وتی: ئه‌مریکا ئێرانی به هۆی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاری سیاسی گه‌ماڕۆ داوه و سزا ده‌دات. ئه‌وان ته‌نانه‌ت له پڕۆسه‌ی دابین کردنی ده‌رمان و یارمه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌کان به پشتیوانی له له تیرۆری ئابووری له دژی ئێران یاساشکێنی ده‌کات. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر جیهان کارێک نه‌کات دیسان هیتلێرێکی دیکه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
وه‌زیری به‌رگری ئێران له کۆتایدا وتی: ئێمه له وه‌زاره‌ت خانه‌که‌ی خۆمان هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ربازیی ئێرانمان له بواره پزشکی و ته‌ندروستییه‌کان ئاگادار کردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له حاڵی پێشکه‌وتن له‌م بوارهداین.
Your Comment