به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، عه‌لی حه‌یده‌ر، وه‌زیری ئاشتی نیشتمانی سووریا ڕایگه‌یاند. گرووپی زۆر مه‌ترسیدارتر له به‌ره‌ی نوسره له میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو له پارێزگای ئه‌دله‌ب جێگیر بوون. ناوچه‌ی "که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکی ئه‌دله‌ب" حاڵه‌تێکی زۆر تاقانه‌یه که به هۆی بوونی زۆری تیرۆریسته‌کان له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه جیاوازی هه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌رچی هه‌مووان باسی بوونی به‌ره‌ی تیرۆریستی نوسره له ئه‌دله‌ب ده‌که‌ن به‌ڵام تیرۆریستی زۆر مه‌ترسیدارتر له‌م گرووپه له‌م پارێزگایه پێکهاتوون که ده‌بێت له‌ناو بچن.
حه‌یده‌ر سه‌باره‌ت به به‌خشینی گشتی سه‌رۆک کۆماری سووریاش وتی: ئه‌م فه‌رمانه ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌مه‌ش لایه‌نی ئاشتیخوازانه‌ی دیمه‌شق ده‌سه‌ڵمێنێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌ی ئاماده‌ی ئاشتی و ڕاده‌ست کردنی چه‌که‌کانیانن.
وه‌زیری ئاشتی نیشتمانی سووریا وتی: لێبورده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌موو درگاکانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌دله‌ب بۆ باوشی نیشتمان کردووه‌ته‌وه و ده‌توانن به‌گه‌ڕێنه‌وه.
Your Comment