به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیداره‌ی تۆمار کردنی نفوسی کوردستان، تاکوو کۆتایی مانگی خه‌رمانان ۶ هه‌زار و ۴۲۱ حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له پارێزگای کوردستان ئه‌نجام بووه که زۆربه‌یان له قوروه بووه و که‌مترینیان له بانه.
له‌م شه‌ش مانگه ۱۴ هه‌زار و ۷۴۰ منداڵ له دایک بوون که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۵ له سه‌د که‌می کردووه. بانه ۲۳ له سه‌د زیاترین و بیجاڕ به ۱۴ له سه‌د که‌مترین منداڵی تێدا له دایک بووه.
هه‌روه‌ها له‌م ۱۴ هه‌زار و ۲۹۰ منداڵه که له دایک بوون ۲۲۲ منداڵیان دوانه بوون و ۴ حاڵه‌تی سیانه‌ش بووه و یه‌ک حاڵه‌تی چواره‌ش ڕووی داوه و دایکێک ۴ منداڵی بووه.
له به‌رانبه‌ردا له‌م شه‌ش مانگه ۳ هه‌زار و ۵۹۷ که‌س مردوون که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۳.۲ له سه‌د که‌می کردووه، بیجاڕ زیاترین که‌سی تێدا مردووه و بانه که‌مترین که‌س تێیدا کۆچی دوایی کردووه.
له‌م ڕێژه‌یه ۲ هه‌زار و ۱۱۸ که‌سی پیاو مردوون و یه‌ک هه‌زار و ۴۷۹ ژنیش کۆچی دوایان کردووه. واتا له به‌رانبه‌ر هه‌ر ۱۰۰ ژن ۱۴۳ پیاو مردووه.
تاکوو کۆتایی مانگی خه‌رمانان ۶ هه‌زار و ۴۲۱ حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له پارێزگای کوردستان ئه‌نجام بووه که زۆربه‌یان له قوروه بووه و که‌مترینیان له بانه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش زه‌واجیان کردووه ته‌مه‌نیان له نێوان ۲۴ ساڵ بۆ ۲۹ ساڵ بووه.
له‌م ماوه‌یه یه‌ک هه‌زار و ۸۵۷ حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش ڕووی داوه که قوروه زیاترین حاڵه‌تی بووه و سه‌وڵاواش که‌مترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی تێیدا ڕووی داوه.
Your Comment