بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، ڕۆژنامەی ینی شەفەق چاپی تورکیا ڕاپۆرتی دا: کوشتنی جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامەڤان و ڕەخنەگری سعوودی لە لایەن پارێزەری تایبەتی موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانەوە ئەنجام دراوە.
ئەو ڕۆژنامە لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو گرووپە کە خاشقجیان کوشت چەند خولەک دوای ئەوە تورکیایان بەجێ هێشت و کاری گرووپی دووهەم کە لەناو بردنی ئاسەواری تاوانەکە بوو، دەستی پێکرد.
خاشقجی کە بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کاری دەکرد، چەند ڕۆژ پێش بۆ ئەنجامی کارێکی خۆی چووە کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ و لەو کاتەوە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە ناوبراو لە بەردەسی نییە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵییەکانی خۆی نووسیبوونی کە دەوڵەتی تورکیا، بەڵگەی دەنگی و وێنەیی لە بەردەست دایە کە دەیسەلمێنێت خاشقجی ئەشکەنجە کراوە و پاشان کوژراوە.
Your Comment