به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به ون بوونی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت له ڕاستی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی ئاگادار ببمه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عه‌ره‌بستان قسه‌م کرد.
ئه‌و جه‌ختی کرد: دۆخه‌که زۆر ناله‌باره. بابه‌تی خاشقجی زۆر گرنگه و تاکوو گه‌یشتن به ئامانجێک پێشوێنی ده‌که‌وم. ده‌مه‌وێت خه‌دیجه چه‌نگیز هاوژین خاشقجی بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت بکه‌م، شایه‌ت حاڵه‌کان ده‌ڵێن که خاشقجی چووته باڵوێخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆل. به‌ڵام نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه. بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت.
جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه نووسی سعوودییه ۲ ئۆکتۆبه‌ر بۆ کارێکی خۆی سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆلی کرد به‌ڵام دوای ئه‌مه هه‌رگیز له باڵوێزخانه‌که نه‌هاته ده‌ره‌وه.
هه‌واڵه‌کانی ون بوونی خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی بۆ ڕیاز به‌دواوه بووه.
بۆچوونی ئێوە