ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جه‌واد حه‌یران نیا: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو جه‌ماڵ خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی عه‌ره‌بستان سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵی کردن به ڵام دواتر له‌م بینایه نه‌هاته ده‌ره‌وه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه عهربهستانییه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌قدی زۆری له سه‌ر سیاسته‌کانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان نووسیوه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و دیکتاتۆریکی ته‌واوه و قبوڵی هیچ جۆره نهقدێک له کاره‌کانی خۆی ناکات.
هه‌ر لهمباهوه لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا ئاماژه ده‌که‌ن که خاشقجی دوای ڕۆشتن بۆ باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ نه‌گڕاوه‌ته‌وه و له‌م بینایه کوژراوه و دواجار ته‌رمه‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ دوور خراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ حسه‌ین عه‌سگه‌ری، مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆن له ئه‌مریکا و ڕاوێژاکری پێشووی مه‌له‌ک عبدۆڵای سعوودییه گفتوگۆمان کردووه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* «جه‌ماڵ خاشقچی» بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی زه‌واجه‌که‌ی خۆی چووه باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ و دواجار ون و تاکوو ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه. به‌ڵام عه‌ره‌بستان ئه‌م شته ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و به پیی لێدوانی پۆلیسی تورکیاش هه‌مان ڕؤژ ۱۵ که‌سی ئه‌منی عه‌ربستان چوونه‌ته تورکیا، پێتان وایه چی ڕووی داوه؟
به‌ڵێ وه‌ک دیاره ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات که ئه‌م کاره کاری سعوودییه‌کان بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کوژرانی خاشقچی زانیاریم نییه.
* ئێمه پێشتریش دیومانه محه‌مه‌د بن سه‌لمان دژبه‌ره‌کانی خۆیی سه‌رکوت کردووه. بۆیه زۆر که‌س لایان وایه که کوژرانی خاشقجی کاری بن سه‌لمانه ئیوه ڕاتان چییه؟
ئه‌گه‌ر کوژرانی خاشقجی به‌و جۆره بێت که سه‌رچاوه تورکییه‌کان باسی ده‌که‌ن، به‌م پێیه فه‌رمانی کورشتنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه ته‌نیا له لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه ده‌توانێت بدرێت. هیچ له عه‌ره‌بستان توانی فه‌رمانی وه‌های نییه و ئه‌م کاره ته‌نیا له ده‌ست ئه‌و دێت.
* کاردانەوه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی چی ده‌بێت؟
ئه‌مریکا هیچ ناکات. دوڵه‌تی ترامپ به ته‌واوی له پشت محه‌مه‌د بن سه‌لمانه، تورکیاش ته‌نیا نه‌ختێک ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت.
بۆچوونی ئێوە