بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە هۆی ساڵوەگەری گەماڕۆدانی تورکیا لە لایەن تیرۆریستە داعشییەکان، ٨٨ کەسی لە ۷ پارێزگای کوردنشین دەستگیر کرد.
لە ڕاگەیەندراوی وازارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە: ۲۳ کەس لە ئێزمیر، ۱٥ کەس ل وان، ۱٤ کەس لە ئادانا، ۱٥ کەس لە ئەرزەڕوم، ۱۳ کەس لە ماردین،٦ کەس لە قارس و ۲ کەس لە مووش بە مەبەستی بەر گرتن بە خۆپیشاندان لە ٦ و ۷ ئۆکتۆبەر دەستگیر کراون.
شایانی باسە کە ساڵی ۲۰۱٤ لە ڕۆژانی ٦ و ۷ ئۆکتۆبەر شاری کۆبانی بە تەواوی لە لایەن تیرۆیستەکانی داعش گەماڕۆ درا و ئەردۆغان لە تەلەفیزیۆنی تورکیا ڕایگەیاند کە کۆبانی شکست دێنێت و دەڕووخێت، ئەم قسانەی ئەردۆغان بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی شارە کوردییەکانی تورکیا ۷ ئۆکتۆبەر ڕێپێوان بکەن و تووڕەیی خۆیان نیشان بدەن.
هەر لەم خۆپیشاندانە ۲ کورد کوژران و ٥۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.
Your Comment