به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی جه‌زیره له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان ڕایگه‌یاند که ته‌رمی جه‌ماڵ خاشفچی، ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی سعوودی له یه‌کێک له ناوچه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که خاشفچی له باڵوێزخانه‌ی سعوودیه کوژراوه و دواتر ته‌رمه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه گۆزراوه‌ته‌وه.
ڕۆیترز به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان ڕایگه‌یاند که ئه‌و تیرۆر کراوه و ته‌رمه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی کۆنسولگه‌ری گوازراوه‌ته‌وه.
یه‌کێک له‌م سه‌رچاوه ئاگادارانه وتی: لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا ئاماژه ده‌که‌ن که خاشفچی له ناو کونسولگه‌ری سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ کۆژراوه، ئیمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین که ئه‌و به پلانی پێشتر کوژراوه و دواجار ته‌رمه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی کۆنسولگه‌ری گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که کۆنسولگه‌ری سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ هاتنی خاشفچی بۆ ئه‌م کۆنسولگهرییهی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
یاسین ئۆکتای، ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه وتی که ئه‌وه‌ی به سه‌ر خاشفچی هاتووه جه‌نایه‌ته.
ئه‌و زیادی کرد: چوونی خاشفچی بۆ کونسولگه‌ری عه‌ربه‌ستان ڕوونه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ک نییه که ئه‌و له‌م کونسولگهرییه هاتبێته ده‌ره‌وه و ده‌بێت ئه‌م ڕوون ببێته‌وه.
Your Comment