بە ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، ئەحمەد نەسروڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە میحوەری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: یەکەی ١٣ و هێزەکانی هەواڵگریی سەربازی عێراق ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی خۆیان لە ناوچەی سەرجە لە سارای رۆژئاوای ئەنبار تا ناوچەی ئۆم تینە و مقالع ئیبراهیم و خەرجە دەست پێکردووە.
ڕاشیگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوەڕاستی سارای رۆژئاوایی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەگەلی پارێزگای ئەنبار لە بەرامبەر هەڵمەتی تیرۆریستان.
ئەحمەد نەسروڵڵا جەختی کرد: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە و ئاسایشیان لە بەرامبەر تیرۆریستانی بە جێ ماوە لە گرووپی داعشە کە لە ناوچە ساراییەکاندا و بە دوور لە چاوی هێزە ئەمنییەکاندا هەڵمەتی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.
بۆچوونی ئێوە