بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی Haber۷، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی توند کاردانەوەی نیشان دا بە ڕووداوی بۆمب دانەریی رۆژی ڕابردووی پارێزگای کوردنشینی باتمان کە بووە هۆی کوژرانی ٧ سەربازی تورکیا و بریندار بوونی ٥ کەسی دیکە.
ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە کوژران و برینداربوونی ئەو سەربازانە بۆتە هۆی خەمبار بوون و دڵتەنگیی، وتی: لە پێناو خوێنی ئەو شەهیدانە بە بێ چکۆلەترین وەستان، درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین و ناهێڵین خوێنی شەهیدانمان بێ هۆ بڕژێتە سەر زەوی. ئەو هێرشانە دەبنە هۆی بێزاری و ڕەق ئەستوورتر بوونی ئێمە و دەبێ ئەوان لەوبارەیەوە ئاگادار و هۆشیار بن.
هاوکاتی ئەو لێدوانانە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئیدانە کردنی ڕووداوەکەی باتمان، جەختی کرد: هێرشی دڕندانەی رۆژی ڕابردووی باتمان، ئیدانە دەکەین. پەیامی سەرەخۆشی و هاودەردیی قووڵی خۆمان ئاراستەی نزیکانی قوربانیانی ئەو بۆمبدانەرییە دەکەین. پێویستە هێزەکانی پەکەکە کۆتایی بە هێرشەکانیان بێنن و ئێمە لە شەڕی دژ بە تیرۆر پاڵپشتی لە تورکیای هاوپەیمانمان دەکەین.
شایانی باسە، سەر لە بەیانیی رۆژی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە سەر رێگەی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زیرەڤانیی کوبرای سوپای تورکیا لە نزیکیی گوندی ئۆمۆتۆلووی سەر بە ناوچەی حەسەن کەیفی پارێزگای باتمان ٧ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
Your Comment