ئەڵمانیا سەبارەت بە مانەوەی سەربازەکانی لە عێراق بڕیار دەدات

کابینەی ئەڵمانیا دەیەوێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ جگە لە پێوشوێنگیری پرسەکانی ڕۆژ، سەبارەت بە مانەوەی سەربازەکانی ئەو وڵاتە لە عێراقیش بڕیار بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، کابینەی ئەڵمانیا لە کۆبوونەویە ئەمڕۆی خۆی بڕیارە سەبارەت بە درێژە کردنەوەی مانەوەی سەربازەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بڕیار بدات.

دەوڵەتی ئەڵمانیا هۆکاری بەردەوام بوونی مانەوەی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە عێراق شەر دژی تیرۆریزم بە تایبەتی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندووە.

برلین پاش ڕوودانی شەڕی عێراق هێزی سەربازیی خۆیی لە ژێر ناوی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ناردە ئەو وڵاتە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئورزلا فۆن در لاین وەزیری بەگری ئەڵمانیا لەم دواییانەدا وێڕای پاڵپشتی لە مانەوەی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە عێراق وتی: برلین تا ئێستا نزیک بە ١/٤ ملیار یۆرۆی لە عێراق سەرمایەدانەری کردووە.

News Code 22102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =