به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سوپای پاسداران، دوای ئۆپراسیۆنی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی سنووری سیستان و به‌لوچستان، فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌م هێزه ڕایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنێکی ورد و ته‌کنیکیدا چوار که‌س له تیرۆریسته‌کان کوژران و دوو که‌سیان بریندارن و ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ ناو خاکی پاکستان هه‌ڵاتن.
سه‌ردار محه‌مه‌د پاکپوور زیادی کرد: دوای لێکۆڵینه‌وه له ته‌رمه‌کان زانیمان که یه‌کێکیان مه‌لا هاشم نهکرییه که که‌سی دووهه‌می گرووپی تیرۆریستی "جیش الظلم". ئه‌و له‌م ساڵانه‌دا فه‌رمانده‌ی زۆربه‌ی کاره تیرۆریستییه‌کانی له ناوچه‌که به ده‌سته‌وه بووه، به تایبه‌ت سێ ساڵ لهمهوپێش هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئێران و ۱۴ که‌سیان شه‌هید کرد، جارێکی دیکه ۹ که‌سیان شه‌هید کردبوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: مه‌لا هاشم نه‌کری فه‌رمانده‌ی زۆربه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌کان له سیستان و به‌لووچستانی له ئه‌ستۆ بوو.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند: ئێمه له پاراستنی سنووره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ که‌س شه‌رممان نییه و هێزه‌کانی ئێمه جموجۆڵی تیرۆریسته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خاکی ئێرانیش ڕچاو ده‌که‌ن.
بۆچوونی ئێوە