بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەری سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران و غوڵامڕەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان نوێترین هەواڵەکانی ڕووداوەکەی ورگرت.
ڕۆحانی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە سەرخۆشی شەهید بوونی خەڵک و هێزەکانی ئێرانی لە بنەماڵهکانیان کرد و فەرمانی دا بە باشترین شێواز عیلاجی بریندارانی ڕووداوەکە بکرێت.
ئەو هەروەها فەرمانی بە وەزارەتی ئیتلاعات کرد تاکوو بە هاوکاری هێزەکانی ئێران سەرپەلی ڕووداوە تیرۆریستییەکە هەرچی زووترە بدۆزرێنەوە و بە توندی ڕووبەڕوویان ببنەوە و سزا بدرێن.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: وڵامی ئێران بە بچووکترین هەڕەشە توند دەبێت بەڵام ئەو کەسانەی لەم تیرۆریستانە پشتیوانی دەکەن دەبێت وڵام بدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە