به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ماڵپەری سکای نیوز بڵاوکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەڵمەتێکیدا ٣٠ کەسی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سووتاندن و تێکدانی کونسوڵخانەى ئێران لە بەسرە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێشتا هەڵمەتەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆتایی نەهاتووە و چەند کەسێکی تریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
ڕۆژی ٧ی ئەیلول خۆپیشاندەران شاری بەسرە چونە ناو بینای کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە و دەستیانکرد بە شکاندنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناو بیناکە و دواتر ئاگریان تێبەرداوە.
دوای سوتانی کونسوڵخانەی ئێران لەلایەن خۆپیشاندەرانی بەسرەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیدانەی ئەو کارەی کرد و ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق و پێویستە تۆمەتباران دەستگیربکەن.
Your Comment