سێ شاری کوردستان کرانە ناوچەی تایبەتی ئابووری

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، کامیاران و دیواندەرە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە پەسندکرانی گەڵاڵەی ناسرانی سێ شاری ئەو پارێزگایە بە ناوچەی تایبەتی ئابووری هەواڵی دا.

سەید ئەحسەن عەلەوی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە پەسندکردنی گەڵاڵەی بە "ناوچەی تایبەتی ئابووری" کردنی سێ شاری پارێزگای کوردستان لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ڕایگەیاند: شارەکانی سەقز، بیجار و دیواندەرە وەک ناوچەگەلی تایبەتی ئابووری لەو پارێزگایە لە لایەن مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هەڵبژاردران و پڕۆژە یاساکەیان پەسند کران.

ڕاشیگەیاند: ناوچەگەلی تایبەتی ئابووری بە ناوچەگەلێک دەوترێن کە یاساکانی گومرۆکیی بەرتەسکی گومرۆکی وڵات نایانگرێتەوە و بە مەبەستی ئاسانکاری لە کاروباری هاوردە و هەناردەی کاڵا و پاڵپشتی لە پیشەسازیی ناوخۆیی وڵات و هەروەها تێیاندا هەوڵی ڕاکێشانی تەکنۆلۆژیای نوێ لە کاروباری بەرهەم هێنەری و گەشەی ناوچەیی لە پرسی گومرۆکی و ناوچە سنوورییەکانی وڵاتدا دەدرێت.

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، کامیاران و دیواندەرە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هەروەها لە پەسندکرانی گشتییەتی گەڵاڵەی کردنەوەی ٨ ناوچەی ئازاد لە وڵاتدا هەواڵی دا و وتی: دوو شاری سنووریی بانە و مەریوان لە پارێزگای کوردستان بەشێکن لەو ناوچە ئازادانە، کە چاوەروان دەکرێت بە زوویی ئەو گەڵاڵەیە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیدا پەسند بکرێت.

عەلەوی بە ئاماژە بەوەی کە مەعافیی گومرۆکی تا پلەی بایەخی زێدەیی و پێدانی باجی گومرۆکی زێدە لە بایەخی زێدەیی پاژە دەرەکییەکان لە بەرهەم هێنەری، لە خاڵە شازەکانی ناوچەگەلی تایبەتی ئابوورییە، وتیشی: هاردەی ماشینگەلی بواری بەرهەم هێنەری و کەرەسە و ئامێری ئیداری بە بێ باجی گومرۆکی، پێڕەوکردنی یاسای کاری ناوچەگەلی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی، دەرکردنی مۆڵەتی بەرهەم هێنان و کۆتایی کار بە خۆڕایی و نەبوونی تەنگەژەی زەمانی لە بەردەم چۆڵ بوونی کاڵا، بەشێکی دیکە لە تایبەتمەندی و خاڵە شازەکانی کردنەوەی ناوچەگەلی تایبەتی ئابووری دێنە ئەژمار.

News Code 21321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =