به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌رده‌وامن له کاره دوژمناکارانه‌کانی خۆیان له ڕێگه‌ی ئاڵا ڕه‌شه‌کان و ئاڵا سپییه‌کان بۆ ئه‌نجام دانی سیناریۆی نوێی کیمیایی به مه‌به‌ستی ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا.
ئه‌و زیادی کرد: هوماری کیمیایی سووریا له ده‌ریای ڕه‌ش له سه‌ر که‌شتییه ئه‌مریکاییه‌کان له‌ناو چوو، ئه‌مه له حاڵێک دایه که هوماری ناڤۆکی و کیمیایی ئیسڕائیل له شوێنی خۆیان ماون.
جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: به‌ره‌ی نوسره له درێژه‌ی هێرشی کیمیایی به مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر سووریا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و ۸ هوماری کلۆریان بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م هێرشه کیمیایی گواستووه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: سووریا به ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه به کار هێنانی چه‌کی کیمیایی نا ئه‌خلاقییه و سووریا ئیدانه‌ی ده‌کات و جه‌ختیش ده‌کات چی دیکه چه‌کی کیمیایی به لاوه نه‌ماوه.
وتیشی: هه‌ر هێرشێک که به سووریا ده‌کرێت وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر ئاشتی و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که و جیهانه له درێژه‌ی پشتیوانی کردن له تیرۆریسته‌کانه.
Your Comment