AP ١٣٩٧ خەرمانان ١ ٠٩:٠٨

بە یارمەتی هێزە ئه‌منییه‌کان؛

بکوژه‌کانی پۆلیسه‌که‌ی ڕه‌وانسه‌ر ده‌ستگیر کران

بکوژه‌کانی پۆلیسه‌که‌ی ڕه‌وانسه‌ر ده‌ستگیر کران

فەرمانداری ڕه‌وانسەر لە دەستگیر کردنی ئه‌نجام ده‌رانی تیرۆری پۆلیسێکی هاتوچوو لەم شارە هەواڵی دا.

حسەین وەیسمورادی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مێهر سەبارەت بە دەستگیر کردنی بکوژانی پۆلیسێکی هاتووچوو له‌ ڕه‌وانسه‌ر وتی: ئەم هەواڵە ڕاستە، بەڵام له‌به‌ر هۆکاری ئەمنیەتی ناتوانم وردەکاری ئەم بابەتە ئاشکرا بکەم.

ئەو زیادی کرد: بە هەوڵی هێزەئەمنییەکان بکەرەکانی تیرۆری پۆلیسەکەی ره‌وانسەر دۆزرانەوە و دەستگیر کران.

شایانی باسە، حەسەن مەلەکی  پۆلیسی هاتوچووی شاری ڕه‌وانسه‌ر شەوی ۲۳ی گەلاوێژ بە تەقەی چەند کەسی نەناسراو لەبەر درگای ماڵەکەی تیرۆر کرا.

News ID 21177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha