بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شارەزایان و کۆمپانیا ئێرانییەکان بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە و هێزی ئاسمانی یەکەم فڕۆکەی جەنگیان ساز کرد.
ئەم فڕۆکەیە بە زانست و تەکنۆلۆژیای سەردەم بەرهەم هاتووە ئەم فڕۆکەیە تەواو کۆمپیوترییە و دیجیتاڵە و بە سیستمی خاڵ پێکی (HUD) تەیار کراوە و دەتوانێت هاوکات چەندین ئامانج بدۆزێتەوە و بیان پێکێت.
فڕۆکەی جەنگی کەوسەر فڕۆکەیەکی جەنگی تەواو پێشکەوتووە کە دەتوانێت کاری پشتیوانی ئاسمانیش لە فڕۆکە جەنگییەکانی دیکە لە ئەستۆ بگرێت، بەم فڕۆکەیە ئێران دەبێتە بەشێک لەو چەند وڵاتەی جیهان کە تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی پێشکەوتووی بەرەی چواری جەنگیان هەیە.
ئەم فڕۆکەیە لەدوو جۆری یەک کابین و جووت کابین ساز دەکرێت، کە جۆری دوو کابین بێجگە لە توانای شەڕی مەیدانی دەتوانێت بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوان بە کار بێت.
Your Comment