به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، مارک گرین، سەرۆکی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی ئەمریکا لە ئاستی جیهان ڕایگەیاند کە ٨۰ لە سەدی دانیشتوانی سووریا پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤانەیە.
ئەو زیادی کرد: زیاتر لە ۱۳ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستان بە یارمەتی مرۆڤانە هەیە و دۆخی ئەم وڵاتە یەکێکە لە ئاڵۆزترین قەیرانە مرۆڤییەکانی جیهان.
سووریا لە مارسی ۲۰۱۱وە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە و گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلنوسرە جەنایەتی زۆریان لەم وڵاتە ئەنجام داوە.
Your Comment