AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٣٠ ١٢:١١

هاوکاتی چڕبوونەوەی دانوستانەکان بۆ هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی؛

هۆشداریی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڤیازی دان بە کورد و سوننەی عێراق

هۆشداریی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ هەڤیازی دان بە کورد و سوننەی عێراق

یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق سەبارەت بە هەڤیازی دان بە کورد و سوننە لە لایەن بەرەی فەتح – دەوڵەتی یاسا یان سائێرۆن – حیکمە هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، محەمەد سەیهوود لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە مەرجە دژە دەستوورەکان و ئاستی داخوازییە لە ڕادەبەدەرەکان لە لایەن گرووپگەلی کورد و سوننە بە مەبەستی بەشداری لە هاوپەیمانی فەتح – دەوڵەتی یاسا یان سائێرۆن – حیکمە هۆشداری دا.

ڕاشیگەیاند: گرووپە کورد و سوننەکان لە ناکۆکی و کێشەگەلی نێوان گرووپگەلی شیعە بۆ خستنە ڕووی مەرجە دژە دەستوور و داواکارییە لە ڕادەبەدەرەکان بەهرە دەبەن و هەر لەو ڕووەوە گرووپگەلی شیعە دەبێ هوشیار بن و لە بری بەرژەوەندییە سیاسییەکان، دەبێ بەرژەوەندیگەلی باڵای وڵات ڕەچاو بگرن.

سەیهوود ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر بەرەی فەتح – دەوڵەتی یاسا و بەرەی سائێرۆن – حیکمە بەرەوڕووی ئەو مەرجانە بن، گرووپگەلی شیعە دەبێ بۆ پێکهاتنی هاوپەیمانی گەورە دەبێ هاوڕیز بن، هەتا بەرژەوەندیی باڵای وڵات بپارێزرێت و هەڤیازیگەلێک نەدرێت کە کاریگەریی نەرێنی و مەترسیداری لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سەروەریی ئەو وڵاتە هەیە.

News ID 21144

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha