به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، لیستی فه‌تحی عێراق سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری هه‌رجۆره ڕێککه‌وتنێک له سه‌ر پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه‌ی له پارلمانی عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌حموود ڕه‌بیعی، ئه‌ندامی باڵای فه‌تح ڕایگه‌یاند که هیچ ڕێککه‌وتنێک سه‌باره‌ت به پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه تاکوو به‌ر له ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن دادگای باڵای فدراڵی عێراقه‌وه، پێک نایه‌ت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و زیادی کرد که دانوستان و گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه به‌رده‌وامه به‌ڵام تاکوو ئێسته هیچ ڕێککه‌وتنێک واژۆ نه‌کراوه.
شایانی باسه که پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپۆنتیکی ڕووسیای ڕاگه‌یاند بوو که گه‌وره ترین فراکسیۆنی پارلمانی عێراق له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تحی عێراق پێکهاتووه و به زوویی به فه‌رمی و واژۆکراوی ئه‌م فراکسیۆنه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
Your Comment