شوێن پێی عەرەبستان لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا

رۆژنامەیەکی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە ئاڵۆزبوونی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و پاگەندەی کرد کە هۆکاری ئەو دۆخە تەنیا بۆ پرسی دەستگیرکرانی قەشەی ئەمریکی لە تورکیا ناگەڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گەڵ تەشەنەسەندنی ناکۆکی و هەروەها شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و تورکیا، ڕابۆچوونی جۆراوجۆر سەبارەت بە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو دۆخە خرایە ڕوو و هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: جێی بڕوا نییە گەر بلێین بەرزبوونەوەی تارەفە و باجی هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆم لە تورکیاوە لە لایەن ئەمریکا و لە بەرامبەردا دیاری کردنی تارەفەی ٥٣٣ ملیۆن دۆلاریی ئەنقەرە لە سەر کاڵاگەلی هاوردە لە ئەمریکا تەنیا بە هۆی دەستگیر کرانی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا بووبێت.

بە وتەی ئەو رۆژنامەیە، شەڕی بازرگانیی ئەمریکا و تورکیا تەنیا لە بابەتی ئازادیی قەشەیەکی ئەمریکی نییە و ئەو شەڕە بە هۆی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیا لە لایەن تورکیا و قبووڵ نەکردنی پاڵپشتیی ئەمریکا لە یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"یە. جگە لەوە ئەردۆغان لە ئێستادا یارمەتیی ئێران دەدا بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی تاران و ڕایگەیاندووە کە درێژە بە هاوردەی نەوتی لە ئێران دەدات. کەواتە بەو کارەی زەختی هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ بەرزکردنەوە و تۆکمەی گەمارۆی نەوتیی سەر ئێران کەم دەبێتەوە. لە هەمان کاتدا عەرەبستان وەک یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانانی ترامپ کە هیچکات ڕێزی لە ئازادیی مەزەبی و چالاکیی کەسانی وەک قەشە برۆنسۆن لە وڵاتەکەیدا نەگرتووە، لە ئەردۆغان تووڕەیە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی توندتر بوونی هەڵمەتەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا.

News Code 21084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =