AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ١٠ ١١:١٤

بەرپرسی گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان هەواڵی دا:

خوێندکارێکی کورد پلەی ٨ ی تاقیکردنەوەی سەرتانسەری ئێرانی مسۆگەر کرد

خوێندکارێکی کورد پلەی ٨ ی تاقیکردنەوەی سەرتانسەری ئێرانی مسۆگەر کرد

بەرپرسی گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان وتی: نیما جەواهری خوێندکاری کامیارانی پلەی ٨ ی تاقیکردنەوەی سەرتانسەری ساڵی ٩٧ ی ئێران (کونکوور)ی وەدەست هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان، ڕەشید قەربانی بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی کونکووری سەرتانسەری لە لایەن سەنجش و بارهێنانی ئێرانەوە، نیما جەواهری خوێندکاری خوێندنگەی نموونە دەوڵەتی شەیهد سەیدا شیرازی شارستانی کامیاران بە وەدەست هێنانی پلەی هەشتەمی کونکووری سەرتانسەری لە بواری زانستە مرۆڤیەکانەوە بووە هۆی شانازی پارێزگای کوردستان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ئەمساڵدا ٢٦ هەزار و ٣١٦ خوێندکاری پارێزگای کوردستان لە کونکووری سەرتانسەری زانکۆکان بەشدارییان کردووە، وتی: نیما جەواهری خوێندکاری کامیارانی بە درەوشانەوە توانی بە وەدەست هێنانی پلەی هەشتەمی بواری زانستە مرۆڤییەکان لە کۆی ١٠ کەسی یەکەمی گرووپی زانستە مرۆڤییەکان جێ بگرێت.

ئەو درەوشانەوە لە نیما جەواهری و بنەماڵەکەی و خەڵکی پارێزگای کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.

News ID 20688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha