به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له نامه‌که‌ی سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتووه: به‌ڕێز ترامپ ئێران کۆریای باکوور نییه که وڵامی ئه‌رێنی به گفتوگۆ و دانوستانی ئێوه بداته‌وه. بزانن که خه‌ڵکی ئێران دین و ئیمانیان به ده‌ستی ئیمام خومه‌ینی و به ئیسلام به‌هێز بووه و جیاوازی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه هه‌یه سته‌م قبوڵ ده‌که‌ن، ئه‌وان هه‌رگیز مۆڵه‌ت به دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره ناده‌ن.
به‌رپرسانی ئێران کڵاوی سیناریۆ فریودهرانهکهی ئێوه ناخۆن و به باشی ده‌تانناسن و ئه‌زمونی شتی وایان هه‌یه.
به‌ڵام ئێوه سه‌رۆک کۆمارێکی بێ ئه‌زموون له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت دان که له جێگه‌ی سیاسه‌ت کردن هه‌مان ڕێوڕه‌سمی کۆن و سووکی بازهرگانیتان له به‌ر گرتووه و نائاشنان له‌گه‌ڵ ئهلف و بێی خۆڕاگری و ئازادیخوازی. سه‌رۆک کۆماره پێشووه‌کانی ئه‌مریکا که یان سیاسی بوون یان که‌سایه‌تی سه‌ربازی، زۆر باشتر له ئێوه ده‌یان زانی که ئێران و ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ناکرێت و له به‌رانبه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشارێکی بیانی یه‌کگرتوو و یهکدڵن.
له شاره‌زایان و لێهاتووه‌کانی وڵاته‌که‌تان بپرسن ئایا ئه‌م گه‌مه‌ی ئێوه‌یان قبووڵه و دانی پێدا ده‌نن که ئه‌نجامێکی ده‌بێت؟ زانیارییه نه‌هێنی و ئاشکرا‌کانی ئێمه ئه‌م بابه‌ته پشت ڕاست ناکاته‌وه.
ئێوه ئه‌م خه‌ونه ده‌به‌نه ناو گۆڕ که به‌رپرسانی ئێران له ئێوه داوای دانوستان بکه‌ن یان مۆڵه‌تی دیدار له‌گه‌ڵ ئێوه له خه‌ڵکی خۆیان وه‌ربگرن. هه‌رگیز وه‌ها ڕۆژێک نابینن. به‌رده‌وام بن له چاوه‌ڕاوانی له کۆشکه ڕهشهکهتان و له خه‌ونی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران بگهوزن. دڵنیا بن که ئه‌مه خه‌ونێکه تاکوو کۆتایی سه‌رۆک کۆماریتان له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌مێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رۆک کۆماره‌کانی داهاتووش هه‌ر ده‌بێته خه‌ون.
ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی گه‌وره‌ی ئێران پشتیان له پشتی یه‌کتره و به ئیمان به خودای گه‌وره و بوونی ڕێبه‌ری باڵا و سامانه ناوخۆیی و سروشتییه‌کان گه‌ماڕۆ سته‌مکارانه‌که‌ی ئێوه تێده‌په‌ڕێنن تاکوو به ڕاوه‌ستان و خۆڕاگری خۆیان به سه‌رکه‌وتنی کۆتایی و شکستی سیستمی سته‌مکاری و داگیرکاری جیهانی ده‌گه‌ن.
Your Comment