بەرز بوونەوەی پلەی گەرما حەز بۆ خۆکوشتن لە مرۆڤ زیاتر دەکات

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات کە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای جیهان هەستی تەنیایی زیاتر دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی خۆکوژی زیاتر. بەم پێیە دوای گەرم بوونی هەوا لە ئەمریکا ۱.٤ لە سەد خۆکوژی زیادی کردووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشان دەدات کە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای جیهان هەستی تەنیایی زیاتر دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی خۆکوژی زیاتر.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری خۆکوژی لە ئەمریکا و مەکزیک بەرز بووەتەوە. زانایان تێگەیشتوون کە زستان تەنیا ٥ لە سەد ناکۆکی وەرزی دروست دەکات، بەڵام لە هاویندا هەست بە زیندانی بوون بەرز دەبێتەوە و مەترسی خۆکوژی زیاد دەکات.

زانایان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر بەرز‌ بوونەوەی گەرما تاکوو ۲۰٥۰ درێژەی بێت ڕێژەی خۆکوژی لە ئەمریکا و مەکزیک ۲۱ هەزار کەس بەرز دەبێتەوە.

بەرز بوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لە لە سەر تەندروستی و دەرونی مرۆڤ هەیە و هانی دەدات زیاتر بیر لە خۆ کوشتن بکاتەوە.

ئەوەی لە لێکۆڵینەوە دەر کەوتووە ئەم بابەتەیە کە هەرچی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە هەست بە تەنیایی کردنیش زار دەبێت و خەڵک زیانر پەنا بۆ کردنەوەی ئاکاونتی وەک تویتر دەبەن و پەیامی تویتری بڵاو دەکەنەوە.

گرنگ نییە کەسەکە پارەی هەیە یان هەژارە، ئەوەی دیارە گەرا کاریگەری لە سەر هەستی مرۆڤ هەیە.

هەروەها لێکۆڵینەوەکە نیشانی داوە کە بەرز بوونەوەی پلەی گەرما دەمار گرژییەکان زیاتر دەکات و هاوکات هەستی میهرەبانی و هاوسۆزی کەم دەبێتەوە.

بە پێی لێکۆڵینەوە نوێکان بەرز بوونەوەی پلی گەرمای جیهان ڕێژەی خۆکوژی لە ئەمریکا تاکوو ساڵی ۲۰٥۰ تاکوو ۱.٤ بەرز دەکاتەوە و لە مەکزیکیش تاکوو ۲.۳ زاد دەکات.

News Code 20531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =