بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە دەریاییەکانی سەر بە ئەنساروڵلای ئەو وڵاتە توانیان پاپۆڕی" الدمام" ی سەر بە چەکدارەکانی عەرەبستان لە نزیکی کەنارە ڕۆژاواییەکان بکاتە ئامانج.
ئەمە یەکەم جار نییە کە پاپۆڕە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودی لەلایەن هێزە یەمەنییەکانەوە دەکرێتە ئامانج بە شێوەیەک کە پێشتریش هێزە یەمەنییەکان توانیان یەکێک لە پاپۆڕە شەڕکەرەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعودی لە نزیکی کەنارەکانی پارێزگای حەدیدە تەنیا چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی شەڕ لە ئەو پارێزگا بکەنە ئامانج.
Your Comment