بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌یانی هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژران، هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن لە شاری هه‌ولێر.
ئاماژەی بەئەوەشکردووە، سێ هێرشبەرەکە ناویان (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم قادر حوسێن له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢).
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هه‌رسێ هێرشبەره‌كه قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بوون.
میدیا کوردییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو سێ کەسە ئەندامی داعش بوونە.
لاى خۆیەوە، عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بەوەدا، بەهۆى هێرشەکەوە خزمەتگوزارێک دواى برینداربوونى گیانى لەدەستداوە و یەک دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە برینەکانیان سوکە و خودی ئەو سێ تیرۆریستەش کوژراون.
لە بەیاننامەکەى ئاسایشى هەولێردا هاتووە:" بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر (٧:١٢)ى بەیانى سێ چەکدارى تیرۆریست کە ناسنامەکەیان لاى ئێمە ئاشکرایە لەکردەوەیەکى تیرۆریستی‌دا پەلامارى باڵەخانەى پارێزگاى هەولێریاندا"، بەیاننامەکە ڕونیکردوەتەوە، ئەو چەکدارانە سەرەتا پۆلیسێکیان بریندارکردووە و دواتر چونەتە ناو باڵەخانەکە."
Your Comment