بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، تەرمی شەهیدەکان مێهراب عەبدی، ئیبراهیم حەزرەتی و ئارش زارعی سێ شەهید لە هێزەکانی سوپای پاسدرانی قوروە بوون کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان و جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگاری کوردستان و بەرپرسانی شارستان لە سەر دەستی خەڵکی قوروە بەڕێ کران و بە خاک سپێردران.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە پێکدادانی چەکداری هێزە سەربازییەکان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی شارستانی مەریوان ١١ کەس شەهید بوون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ٣ کەس لە شەهیدەکان خەڵکی قوروە بوون.
شیاوی باسە کە ئەو پێکدادانە لە نزیکی گوندی دری سەر بە شارستانی مەریوان رووی دا و بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی ١٨ هێزی سەربازی.
Your Comment