بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ترۆر ترێنا باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە نەمسا لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی دی پرۆسە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بیری هێنایەوە: بەرجام هۆکار و بیانوویەک بۆ چالاکیی ئاسایی ناڤۆکی لە لایەن ئێران و هەروەها هاوسەنگ کردنی سیاسەتی ناوچەیی ئەو وڵاتەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران، ڕاشیگەیاند: ترامپ بەردەوام ڕەخنەی لەو ڕێککەوتنە گرتبوو و بە پێی ئەو ڕەخنانەش لە ڕێککەوتنەکە چووە دەرێ.
باڵوێزی ئەمریکا لە نەمسا ئاماژەی بەوەش دا: ناونیشانەکان سەلمێنەری ئەوەن کە ترامپ پێشوازی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئێران دەکات.
ترێنا هەروەها سەبارەت بە هاوکاریگەلی ئابووریی نەمسا لە گەڵ ئێران سەرەڕای هەڕەشەکان ترامپ وتی: ئەمریکا دووهەمین لایەنی بازرگانی نەمسایە و ئاساییە کە کۆمپانیاگەلی نەمسایی بە بەراوەرد لە گەڵ هاوکاری لە گەڵ ئێراندا، زیاتر حەز بە هاوکاریی بازرگانی لە گەڵ ئەمریکا دەکەن.
ترێنا لە بەرواری ٢٥ی مەی وەک باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە نەمسا دەست بە کار بووە. ئەو پێشتر باڵوێزی ئەمریکا لە ئوسترالیا بوو.
بۆچوونی ئێوە