کوژرانی دوو هێزی ئاسایشی عێراق بە دەستی ئاژاوەگێڕان

میدیاگەلی عێراق بڵاویان کردەوە کە لە پاش پێکدادانی چەکدارانەی ئاژاوەگێڕان لە گەڵ هێزەکانی ئاسایش لە باکووری بەسرە، ٢ هێزی ئاسایشی عێراق کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "موازین نیوز"، ٢ هێزی ئاسایشی عێراقی لە لایەن ئاژاوەگێڕان لە بەسرەدا کوژران.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئاسایش بۆ کۆکردنەوەی خێوەتی خۆپیشاندەران لە ناوچەی کرمە لە باکووری بەسرە ڕوویان لەو شوێنە ناوە و بەرەوڕووی هێرش و پێکدادانی چەکدارانەی لە گەڵ ئاژاوەگێڕان بوونەتەوە.

لەو پێکدادانە چەکدارانەدا کە یەک کاتژمێر درێژەی خایاندووە، ٢ هێزی ئاسایشی عێراقی کوژراون و پاش نزیکەی یەک کاتژمێر هێزەکانی یارمەتی لەو شوێنەدا ئامادە بوونە.

شایانی باسە کە بە ئاوردانەوە لە پێکهاتەی عەشیرەیی و تایفیی کۆمەڵگای عێراقی لە هەندێک لە پارێزگاکاندا، پڕچەک بوونی خەڵکی شتێکی ئاساییە و ئەوەش لە خۆیدا مەترسیی پێکدادانی چەکدارانەی بە دواوەیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا پێشتر ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە شوێن پێی ڕەوت و دەستی دەرەکی بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕان و تێکدانی دۆخی عێراق هەواڵی دابوو و وتبووی کە هەندێک لە ئاژاوەگێڕانی قۆڵبەست کراوە لە گەڵ ڕەوتە دەرەکییەکان لە پەیوەندیدا بوون.

News Code 20399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =